فەرمانی گرتن بۆ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید دەردەچێتەوە
دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید
دادگای ته‌ممیزی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشوی سلێمانی ده‌رده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ به‌بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ئازادكرا به‌پێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكرا.
دادگای ته‌ممیز له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی سلێمانی، بڕیاری ئازادكردن (ئیفراجكردنی) دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه تۆمه‌تباركرابوو به (ئیختیلاس) و دواترش حوكمه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ كه‌مته‌رخه‌می و ئازادكرا.
حاكم فه‌رهاد حاته‌م، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، به هاوڵاتی وت: "دادگای ته‌ممیز له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌كه‌یان پێداچونه‌وه‌ی به‌بڕیاری دادگای سلێمانیدا كردوه‌و بڕیاری ئیفراجكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا".
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، هه‌ڵسوڕاوی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزگاری پێشوی سلێمانی 2005-2009، له‌گه‌ڵ پێنج فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگا ساڵی 2009 تۆمه‌تباركران به دیارنه‌مانی یه‌ك ملیار‌و 252 ملیۆن و 763 هه‌زار دینار له‌و 25 ملیار دیناره‌ی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی 2008 ته‌رخانكرابوو.
ساڵی 2011 له لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ناوبراو ده‌رچوو، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا رۆیشته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و مانگی سێی ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دادگا به (غیابی) سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای پێداچونه‌وه‌ی به‌دۆسیه‌كه‌یدا كرد له‌دادگا. دواتر دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد، له‌به‌رانبه‌ردا داواكاری گشتی سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی ته‌ممیزكرده‌وه.
له داواكه‌ی داواكاری گشتیدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه، چونكه تۆمه‌تبار (هه‌ڵهاتوه له‌دادگا) ده‌بوایه تۆمه‌تبار له‌ماوه‌ی چوار مانگدا خۆی راده‌ستی دادگا بكردایه، له‌وكاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2011 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوبوو.
هه‌روه‌ها داوكاری گشتی داوایكردبوو، پارێزگاری پێشوو به‌تۆمه‌تی (ئیختیلاس) دادگایی بكرێته‌وه نه‌ك (كه‌مته‌رخه‌می).
به‌پێی یاسا، كه‌سی حوكمدراو به (تاوانی ئیختیلاس) هیچ ئه‌رك و پۆستێكی حكومی ناتوانێت وه‌ربگرێته‌وه‌و ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت كه بردونی. هه‌روه‌ها تۆمه‌تی (ئیختیلاس) به‌ر لێبووردنی گشتی ناكه‌وێت.
له‌هه‌مان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وشكه‌ساڵیدا، ساڵی 2012 دادگا سێ فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای به‌حه‌وت ساڵ و یه‌كێكی تری به‌دوو ساڵ زیندانی سزادا.
به‌پێی كۆنووسی دانیشتنه‌كانی ئه‌وكاته‌ی دادگا، ئه‌و سێ كه‌سه له‌دانپێدانانه‌كه‌یاندا پارێزگاری پێشویان تۆمه‌تباركردوه به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون ئه‌گه‌ر پابه‌ندبن به‌یاساوه‌و له‌ژێر فشاری ئه‌ودا، ناچاركراون به‌و كارانه‌ی كردویانه.
دوای تۆمه‌تباركردنی به‌بردنی پاره، له‌ساڵی 2009، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له 7/1/2010 به‌ڕه‌سمی ده‌ستی له‌پۆستی پارێزگار‌و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی لیستی 109ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌ن كێشایه‌وه.
PM:03:17:24/11/2014