گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆل کەمی کردوە

بەڕێوەبەری کەمپی هۆل، ئاشکرای دەکات، گەڕانەوەی خێزانە عێراقیەکان لە کەمپەکە کەمی کردوە و هۆشداری دەدات لە بارودۆخی خراپی ژیانی دانیشتوانی کەمپەکە.

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کەمپی هۆل، لە لێدوانیکیدا ڕایگەیاند"هەفتەی ڕابردو ١٥٠ خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە گەڕاونەتەوە عێراق کە ژمارەیان ٥٠٥ کەس دەبو". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە کەمپەکە کەمی کردوە و لەم ساڵی ٢٠٢٥دا تەنها چوار هەزار کەس گەڕاونەتەوە عێراق، وتیشی"لە دوای ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بارودۆخی ژیان لە کەمپەکە خراپتر بوە بەتایبەت بۆ منداڵان." 

بەڕێوەبەری کەمپەکە، باسی لەوەشکرد" لە ئێستادا ٣٧ هەزار کەس لە خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە نیشتەجێن و ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەسیان هاوڵاتی عێراقین".




AM:10:50:14/03/2025