لاهور شێخ جەنگی: ئێران پێشنیاری ١٤ کورسی پەرلەمانی پێکردم بەمەرجێک لەگەڵیان بم

لاهور شێخ جەنگی لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی دیجلە چەند بابەتێکی هەستیاری سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان، پێکهاتنی حکومەت و دۆخی هەرێم و ناوچەکە خستوەتە روو و ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد.

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت:

-پێش هەڵبژاردن ئێرانیەکان پێیان وتم دوو کورسی پەرلەمانی بەدەستدەهێنیت، لە راستیدا کورسی زیاترمان بەدەستهێنابوو بەڵام ئەم دوو کورسیەمان لە ئەنجامی دەستوەردانی ئێرانیەکان بە دەستهێنا.

-مەسرور بارزانی پەیوەندی پێوەکردم تاوەکو بەشداری حکومەتی داهاتوو بکەم ، پێم وت لەوانەیە من بەشداری حکومەت نەکەم ، بەڵام ئەگەر حکومەتی داهاتوو وەک ئێستابێت من یەکەم کەس دەبم دژت دەوەستمەوە .

-بەتەواوەتی دژی دابەشبوونی هەرێمم بۆ دوو ئیدارەی جیا .

-لەسەردانەکانم بۆ بەغداد بەڕێز نوری مالکی و محمد شیاع سودانی و سەرۆکی دادگای باڵام بینی و پەیامی ئەمریکیەکانم پێگەیاندن .

-ئەمریکیەکان پێیان وتم سزا بەسەر دامەزراوەو بانک و کەسایەتیە سیاسیەکانی عێراق دەسەپێنین .

-کاربەدەستانی ئەمنی ئێرانی پێشنیاری ١٤ کورسیان بۆ کردم بە مەرجێک بە داواکارییەکانی ئەوان رازی بم.

- لەڕابردوودا مام جەلال بە دوو رۆژ کێشەکانی چارەسەر دەکرد ، بەڵام ئێستا کەسێک نیە لەبەغداد قسەی لەگەڵدا بکرێت و خاوەن بڕیار بێت .

-دەبێت عێراق چارەسەری کێشەی حە*شد*ی شە*عبی بکات ، بیخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە ، چوونکە ئەمریکا قبوڵی ناکات بەم شێوەیە بن .

-لەوانەیە پێش هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ، گۆڕانکاری لە عێراق روو بدات .

-دەبێت خۆمان بۆ ئەو گۆڕانکاریانە ئامادە بکەین کە لە لوبنان و سوریاوە دەستی پێکردوە .

-ئیدارەی نوێی ترەمپ ، ناوەندی نیە یان رەشە یان سپی .

-ترامپ حەز بەو یارییە ناکات کە ئێستا بەشێک لە کاربەدستانی عیراقی دەیکەن و چونەتە جەبهەی ئێرانی

- من پەیوەندی دوور و درێژم هەیە لەگەڵ هەسەدە و لەدامەزراندنیەوە لەگەڵیم و ناوەکەشی پێشنیاری من بوو .

-من یەكەم عێراقی بووم پەیوەندیم لەگەڵ كوردانی سوریا دروستكرد و هاوكاریم كردن٠

-مەحاڵە هەسەدە چەک دانێت و خۆی رادەستی حکومەتی سوریا بکات.

-پەیوەندی لەنێوان ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع هەیە بۆ پاراستنی دروز و کوردەکانی سوریا .

-تا ئێستا ئەمریکا دانی بەحکومەتی نوێی سوریا نەناوە .




AM:11:44:14/03/2025