بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوەو، ناوچەی گەرمیان بگاتە سەرو ٣٠ پلەوە.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ( ١ – ٢ ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبێتەوە.
سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت،پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی بە ڕێژەی(١-٢ ) پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی :٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣١ پلەی سیلیزی