یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا


پەیمانگایەکی نیشتمانی میسر یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد کە رۆژی ٣٠ ی ئازارە.

لە راگەیاندنێکدا پەیمانگەی نیشتمانی توێژینەوە فەلەكناسی و جیۆفیزیكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای میسر پێشبینیی وادەی بینینی هیلالی مانگی شەوال دەكات لە رۆژی ٢٩ ی ئازار لە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ بە كاتی قاهیرە.

لە راگەیاندنەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، لە شەوی ٢٩ی ئادار هیلالی مانگی شەوال دەبینرێت لە هەریەكە لە وڵاتانی مەغریبی عەرەبی و چەندان وڵاتی تر؛ مەغریب جەزائیر توونس  لیبیا سوودان توركیا ئوردن سووریا ئێران سعوودیە فەلەستین عێراق كوێت باشووری ئەفریقیا بەحرێن قەتەر ئیمارات عەمان پاكستان ئەندەنووسیا ئەمەریكا بەریتانیا رووسیا پیڕۆ و بەرازیل.

پەیمانگەی نیشتمانی توێژینەوە فەلەكناسی و جیۆفیزیكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای میسر ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە كە رۆژی یەكشەممە ٣٠ ی ئازار دەبێتە سەرەتای مانگی شەوال و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر وەک نەرێتێک شیعە مەزهەبەکان رۆژێک دوای سونە دەیکەنە جەژن، واتە ٣١ ی ئازار دوو شەممە دەیکەن بە جەژن.




PM:04:27:14/03/2025