محمد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیایداوە لەساڵی ئایندەوە ماوەی رۆژوگرتنی موسڵمانان چەند کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە و لەجیاتی بانگی مەغریب، ڕۆژوشکاندن لەگەڵ بانگی عەسردا بێت.
مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پێشوو لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لە پۆستێکدا دەڵێت "شێخ عەبدولرەحمان سدیس ئیمام و خەتیبی حەرەمی کەعبەی پیرۆزیش دەڵێ ئەم بڕیارە محەمەد سلمان جێنشین دروستە و پێچەوانەی شەرع نییە".
پاشا عەبدوڵای ئەردەنیش پشتیوانی ئەم هەنگاوەی سعودیە دەکات و دەڵێ ئێمەش لەئەردەن هەمان رێچکەی سعودیە دەگرینەبەر
نەقشبەندی ئاماژە بەوەش دەکات، هەریەک لەوڵاتەکانی مەغریب و تونسیش داواکاری گۆڕانکاریەکان بۆ مانگی رەمەزان بەرزترە و بەهەزاران هاوڵاتی موسڵمان لەمەغریب داوایان لەشا محەمەدی پاشای وڵات کردوە مانگی رەمەزان بەیەکجاری نەمێنێت و رۆژوگرتن ببێتە ئیختیاری و بریاری شەخسی و حکومەت هیچ ئیجرائاتێک بۆ ئەو مانگە نەکات و کارەکە بۆ خەڵک بەجێبهێڵرێت.
" سەرۆکی تونسیش لەگەڵ پشتگیری بۆ چاکسازی ئاینی تەئکیدی کردەوە کەوا لەدەستوری نوێی تونسدا ئاینی ئیسلام یان هەر ئاینێکی تر نابێتە ئاینی رەسمی دەوڵەت، ئیمارات و بەحرەین و میسریش هەنگاوەکانی ئەوەی پێیدەڵێن(الاصلاح الدینی)دەستی پێکردوە".( مەریوان نەقشبەندی بەدواداچوونی بۆ کردووە ).
هاتووشە " محمد بن سەلمان جێنشینی سعودیە( ئەو وڵاتەی ئیسلام تێیدا سەریهەڵداوە و قیبلە و حەجی موسڵمانانی لێیە )دەڵێ هەتا ساڵی ٢٠٣٠ شێوازی ژیانی خەڵکی سعودیە بەتەواوی دەگۆڕین و ئەو گۆرانکاریانەش دەبەینە هەمو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و وتیشی ئەمە کارێکی ئاسان نییە، بەڵکو جەنگێکی فیکری و کۆمەڵایەتیە و سعودیە سەرکردایەتی ئەم جەنگە دەکات و ٩٠%ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پشتیوانی ئەم جەنگە فیکریە دەکەن".
ئەم پرۆسەیەی ماوەیەکە لەوڵاتانی عەرەبی دەستیپێکردوە نیگەرانی و نارەزاییشی لێکەوتۆتەوە و هەندێ لەگروپ و کەسایەتی و رەوتە(ئیسلامی)یە سوننەمەزهەبەکان لێکەوتۆتەوە.