نوخشە ناسیح، قائیمقامی ئێستای هەڵەبجە بوو بە پارێزگاری شارەكە و فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەركراوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی بۆ نوخشە ناسیح دەركردووە بۆ بوون بە پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، سەرەڕای كارەكەی خۆی كە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەیە.
بەهۆی جێبەجێ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵییەوە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو شاندێكی خەڵكی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی نوخشە ناسی چوونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوە و سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە.