فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" سبەینێ لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانبەران ئاساییە و پشوو نییە".
لە ڕوونکردنەوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، هەربۆیە تا پەرلەمانی كوردستان بە گوێرەی دەسەڵاتەکانی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات، هیچ گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەکەدا ناكرێت و بۆنە و یاد و پشووەكان وەك خۆیان دەمێننەوە.
سبەینێ یەکشەممە ١٦ی ئازاری، یادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و ساڵانی ڕابردووش بۆنەی ڕێزگرتن بووە لە گیانی شەهیدان و نەکراوەتە پشووی فەرمی.