جێگری سەرۆکی ئەمریکا، دڵنیای دەدات لەوەی، هێزەکانیان لە سوریا دەمێننەوە و دەڵێت"پارێزگاریی لە پێکهاتەکان دەکەن و داوای لە حکومەتی سوریایش کرد پێکهاتەکان بپارێزێت".
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز رایگەیاند" ئەمریکا هێزەکانی لە سوریا جێگیر کردوە و ناکشیندرێنەوە، بەڵام ئەوەندەی توانای دیپلۆماسی و ئابوریی هەیە، پێکهاتەکان لەو وڵاتەدا دەپارێزن".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ئەمریکا لەپشت پەردەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە گفتوگۆدایە تا هانی ئیدارە توندڕەوەکەی سوریا بدەن، بۆ پاراستنی کورد و مەسیحی و دروزییەکان.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوپاتی کردوەتەوە، پێویستە سوریا پاراستنی "کورد و دروز و مەسیحییەکان" مسۆگەر بکات.