تەقینەوەیەکی بەهێز لە لازقییە ڕوویدا

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ تەقینەوەیەکی بەهێز گەڕەکی ڕەملی باشووری شاری لازقییە هەژاند و زیانی گیانی لێکەوتەوە. 

ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا)، لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە" تەقینەوەیەکی بەهێز لە باڵەخانەیەکی شاری لازقییەی سوریا ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تاکو ئێستا سێ کەس کوژراون و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش بریندارن کە سەرجەم بریندارەکان هاوڵاتی سیڤیلن. 

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکارەکانی تەقینەوەکە نادیارە و وردەکاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە و هۆکاری تەقینەوەکە لەبەردەستدا نییە.



PM:07:16:15/03/2025