لیستی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە گۆڕانکاری بەسەردا هات

بانكی كێوەڕەش ڕایدەگەیەنێت" خانەنشینی پێشمەرگەی ٧٠ ئەوانەی كۆدەكانیان وەرگرتۆتەوە سبەی مووچەكانیان دابەشدەكرێت". 

بانكی كێوەرەش، ئەمڕۆ شەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" بۆ زانیاریتان خانشینی ٧٠ هەمووی بۆتە خانەنشینی سەربازی ئەو ماوەی پێشوو كۆدەكانیان گۆڕا بەپێی كۆدی نوێ مووچەكەی وەردەگرن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی خشتەكە هەر ڕۆژەو سەرەی كۆدێكە، رۆژی یەكەم كە دەكاتە یەكشەمە سەرەی زنجیرە یان كۆدی ژمارە ١ تا ١٨٠٠ هەزارە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە لەگەڵ مووچەی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.



PM:07:35:15/03/2025