هاوسەری جێگری خەلیفەی داعش دەستگیرکرا

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا هەواڵی دەستگیرکردنی هاوسەری ئەبو خەدیجە، جێگری خەلیفەی داعشی ڕاگەیاند.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە" لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری هەواڵگری و ئاسایشی عێراق ئوم حوسێن، هاوسەری ئەبو خەدیجە، جێگری خەلیفەی داعش دەستگیرکرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئوم حوسێن ئەندامێکی کارای داعش بووە، هاوکات دوو ئەندامی دیکەش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڵاویکردەوە" بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، گەورەترین ئەمیری هەڵاتوی داعش لە عێراق و سووریا لەناو برا". 



PM:08:06:15/03/2025