کۆبانێ داوای ئازادی و دیموکراسی دەکات بۆ سوریا

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە ئەمشەو شەممە لە یادی ١٤ ساڵەی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" قوربانیدانی سورییەکانمان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری لەبیرە". 

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) ڕایگەیاند" لە یادی ١٤ ساڵەی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا، قوربانیدانی سورییەکان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری وەبیردەهێنیەوە". 

کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە" گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرن". 



PM:09:15:15/03/2025