شەو شەممە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر یەکێک لە کافتریا و ریستۆرانتەکانی گەڕەکێکی شاری سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، شەوی شەممە لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر کافتریا و رێستۆرانتی (فانسی) کە یەکێکیان جلی سەربازی لە بەردا بووە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بە شوێنەکە گەیشتووە و تا ئێستاش تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
تا ئێستا لایەنی پەیوەندیدار وردەکاری ڕووداوەکەیان باس نەکردووە.