سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ٣٧ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڵێت" پێویسته قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و ئه‌ركی حکومەتی عێراقه به‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئه‌خلاقیی خۆی به‌رانبه‌ر قوربانییان و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات".
ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابرانکردنی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند" له یادی پڕ له ئازاری كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه داده‌نه‌وێنین و به شكۆوه یادی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێناو ئازادی‌دا گیانیان به‌خت كرد. سڵاو و ڕێز بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و برینداران و قوربانییان كه تا ئه‌مڕۆش هێشتا به‌ده‌ست لێكه‌وته‌كانی ئه‌و تاوانه سامناكه‌وه، ئازار ده‌چێژن".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت" كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌شێكی خه‌مناك بوو له زنجیره‌یه‌ك تاوان و جینۆساید كه ئامانجیان نه‌هێشتنی گه‌لی كوردستان بوو. گه‌لێك كه ته‌نیا تاوانی، داواكردنی مافی ڕه‌وای خۆی بوو له ژیان و ئازادی. هه‌ڵه‌بجه بووه هێمایه‌كی جیهانی بۆ سته‌ملێكراویی گه‌له‌كه‌مان و شایه‌تحاڵێك بۆ دڕنده‌ییی ئه‌و تاوانانه‌ی دژی ئه‌نجام دران. ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بووایه، ئه‌م كاره‌ساته به ته‌نیا به‌س بوو بۆ داننان به هه‌موو مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستاندا".
وتیشی" له‌م یاده‌دا، جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته قه‌ره‌بوو‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو قوربانییانی جینۆساید و ئه‌نفال بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا باشترین خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكرێت. ئه‌ركی حکومەتی عێراقه به‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی و ئه‌خلاقیی خۆی به‌رانبه‌ر قوربانییان و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی دەرهەق بە هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و دادپه‌روه‌رییان بۆ به‌دی بهێنێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێكاره‌كانی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكات، پێویسته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییش له هه‌وڵه‌كانی بۆ دڵنیابوون له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له هه‌ر شوێنێكی جیهان، به‌رده‌وام بێت".
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە" هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به قه‌واره‌ی ده‌ستووری و فیدراڵی و ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانییه‌وه، به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی شه‌هیدانه، ئه‌ركی هه‌موومانه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی، بیانپارێزن. وه‌فاداری بۆ قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان، هه‌روه‌ها دڵنیابوون له داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هه‌مووان، به پته‌وكردنی پێكه‌وه‌یی و لێكگه‌ییشتن و هاریكاری له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ده‌بێت".