بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی سلێمانی وادەی قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند کەلە ٢٠ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی سێ مانگ دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستانی ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" ساڵانە و لەکۆتایی وەرزی زستاندا قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی لەوماوە دیاریکراوەدا وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسییە".
ئەوەشی وتووە" بۆ ئەمساڵ بەپێی نوسراوی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری/ ب .سامانی ماسی) ژمارە ٥٥٥لە (٢٠٢٥/٣/٤) ئاماژە دراوە بەوەی لە بەرواری ٢٠٢٥/٣/٢٠ قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕادەگەیەندرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ و تا ٢٠٢٥/٦/٢٠ بەردەوام دەبێت".
دەشڵێت" لە پێناو پارێزگاری لە سامانی ماسی داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و ڕاوچیانی ماسی دەکەین پاپەندبن بەو بڕیارە و بەهیچ شێوەیەک ڕاوی ماسی نەکەن".