ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ ئازار بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی گەیشتە پیرمام.
دوێنێ حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ باس لە خۆئامادەکردن بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
ئەوەش لەکاتێکدایە پارتی و یەکێتی لە رێگەی لیژنەوە چەند جارێک کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.