لە چەند ڕۆژی داهاتو دو کۆبونەوە لە بەغداد و هەولێر، لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان دەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئاژانسی هەواڵیی ئیکۆنۆمی لە زاری هێڤیدار شەعبان، پسپۆڕی کاروباری ئابوری دەڵێت" لە چەند ڕۆژی داهاتودا دو کۆبونەوە لە نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و نوێنەری ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە کوردستان کاردەکەن بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە" لەم هەفتەیەدا یەکەم کۆبونەوە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، هەفتەی داهاتوش کۆبونەوەیەکی دیکە لە هەولێر دەدرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، کێشەی هەناردەکردنی نەوت پەیوەندی بە حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە نیە بەڵکو کۆمپانیا نەوتیەکانن کە ڕەتیدەکەنەوە لە ئێستادا هەناردەکردن دەستپێبکەنەوە و داوای ئەو قەرزانە دەکەن کە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.