بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکاتەوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەکانیان و پارەی کاشیش وەرناگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری بریکارەکانی بنکەی ٢٦١ و ٢٦٢ بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەی بریکارەکانیان کە لە بەغداد بۆیان دەرکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تێچووی دەرکردنی پێناسەکە ١٦ هەزار دینارە و دەبێت لەگەڵ خۆیان پێناسە کۆنەکەش بهێننەوە.
لە ئاگادارییەکەدا باس لەوەشکراوە، پارەی کاش وەرناگیرێت، دەبێت بە کارتی بانکی بێت، یان کارتی بانکی کەسێکی تر بێت.