لادێکانی ناوچەی تەل تەمر لە ناوچەی جزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی تۆپبارانکرا و دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمشەو یەکشەممە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە تۆپخانەی قورس گوندی ئوم ئەلکیف لە لادێی ڕۆژئاوای تەل تەمر تۆپبارانکرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە ئامانجکردنەکە نەخراوەتەڕوو.
بۆردومانەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین ڕوویدا.
باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی دەکرێت کە لە لادێکانی دەوروبەری شاری کۆبانێ و بەنداوی تشرین هێرشەکان چڕبوونەتەوە.