مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی تورکیا، جەخت لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٥ مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەلپئەرسلان بەیرەکدار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و شاندێکی یاوەریکرد.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاوتوێ کرا".
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە" هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا".
ئێوارەی ئەمڕۆ ئالپئاڕسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بە یاوەری باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر.