دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کافتریایەکی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کوڕێکی خالیدی خولەسوور دەچێتە ناو کافێکە و جێگەی دانیشتنی نابێت و دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر ڕووداوێکی تەقەکردنی لێکەوتە و ترس و دڵەڕاوکێی لە ناو کافێکە دروستکرد، ئەمڕۆش پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرکرد.
بەپێی بڕیارێکی دادگای لێكۆڵینهوهی سلێمانی، بهپێی ماددهی ٤٠٥ی یاسای سزادانی عێراقی، فهرمانی دهستگیركردن بۆ زانا خالید خولهسور كه پیشهی ئهفسهره دەرچووە.
لە بڕیارەکەدا دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری دەستگیرکردنی ناوبراو
لەسهر هەڵكوتانە سەر كافیتریایهكە له گهڕهكی چوارچرا و تەقەی تێدا كردووە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ز. ح. ع.) خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد و دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچەی تورکی كە لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە".