لە سنوری قەزای دوکان درۆنێک کەوتە خوارەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندێکی قەزای دوکان درۆنێک کەوتە خوارەوە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆی لێنەکەوتووەتەوە.

سیروان سەرحەد قایمقامی قەزای دوکان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لە گوندی سوفیانی سەر بە ناحیەی بنگرد لە قەزای دوکان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوتووەتە خوارەوە و بێجگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.



PM:10:07:16/03/2025