شەپۆلێكی چڕی بارانبارین و سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە چەند ڕۆژێک دەخایەنێـت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە هۆشداری لە هاتنی، نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەکات کە لە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تا ٢٤ی ئازار بەردەوام دەبێت.
بهپێی زانیاریهكانی ماڵپهڕهكه، شەپۆلەکە خۆی دەبینێتەوە لە بارانبارینی بەخوڕ و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.