کۆبانێ.. بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ٩ ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لەدەستدا

هەسەدە رایگەیاند بەهۆی بۆردومانی تورکیا لە کۆبانێ نۆ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و کوردن.

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی هەسەدە بەهۆی بۆردوومانی نیوەشەوی ئەمشەوی تورکیا، خێزانێکی ٩ کەسی کە پێکهاتوون لە حەوت کچ و سێ کوڕ وە دایک و باوکێک لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا. 

ئاماژەی بدەوەشداوە جیا لەو ( ٩ ئەندامی خێزانەکە ) کە شەهیدن، ٣ کەسی دیکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و بارودۆخیان سەخت و ناجێگیرە.

ناوی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

١_ ئاهین عوسمان عەبدۆ

٢_ دیجلە عوسمان عەبدۆ

٣_ دالوڤان عوسمان عەبدۆ

٤_ یاسر عوسمان عەبدۆ

٥ _ عەزیزە عوسمان عەبدۆ

٦- ساڵحه عوسمان عەبدۆ

٧ - ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ

٨_ عوسمان عەبدۆ باب

٩_ غەزال عوسمان عەبدۆ (دایک)

رۆنیدا عوسمان عەبدۆ و نارین عوسمان عەبدۆش برینداربوون و دەستبەجێ گەیەندرانە نەخۆشخانەی شاری کۆبانێ.




AM:09:10:17/03/2025