پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە و بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ کەشی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ( ١ – ٣ ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.

کەشناسی ئاشکراشی کردووە کە سبەی سێ  شەممە کەشی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانیی باکوورلەگەڵ کەمێک بەفر بارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندێ جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.   

ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (٢-٤) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٧  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٢  پلەی سیلیزی 

کەرکوک : ٢٨ پلەی سیلیزی 

 
زاخۆ  : ٢٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٣ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٧ پلەی سیلیزی




AM:10:08:17/03/2025