نووسەر و روناکبیر عەبدولی حەمە باقی کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ نووسەرو روناکبیر مامۆستا (عەبدولی حەمە باقی) کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند جەزای ساز رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نووسەر و رووناکبیر عەبدولی حەمەباقی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا".

باسی لەوەش کرد، ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی عەلی کەمالە و کەمێکی دیکە بەڕێدەکرێت بۆ گۆڕستان.

عەبدولی حەمەباقی لەدایكبووی ١٩٥٥بوو، ساڵانێكی زۆرە لە بواری ئەدەب و وەرگێڕان كار دەكات، ئەمڕۆ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانی سپارد.





AM:10:47:17/03/2025