کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە لە سبەینێەوە زیادبوونی خێرای با زیاد دەبێت و رەشەبا دەستپێدەکات وهەروەها و بارانبارین ️پێشبینی کەشێی سارد و باران و بەفر بارین دەکات.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی سێشەمە ١٨ی ئازار ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران کاتەکانی ئێوارە و شەو ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە ئەبێت ، وە بای باشور بەتایبەت لەکاتەکانی نیوەرۆی سبەیەوە چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥-35٣٥کم/ک و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش ئەبێت لەپارێزگای نەینەواو و دھۆک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".
️ئەو کەشناسە ئاشکراشیکرد کە دوو سبەی چوارشەمە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و لەناوچەی جیاجیادا ھەندێک کات نمە باران ئەبارێت و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ لەھەندێ شوێندا ، بای باشور چالاکتر ئەبێت لە زۆربەی کاتەکان بەخێرای ١٥-٤٥کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا ئەگەری خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چر لە زۆربەی ناوچەکان ئەبێت ".
ئاماژەی بەوەشدا کە پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلە نزمتر ئەبنەوە و لە رۆژانی داھاتووشدا زیاتر نزمدەبنەوە و کەش ساردەبێتەوە .