دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە ٤٨ ملیار و دینارمان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ".
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ کە بڕەكەی ٤٨ ملیار و ٧٢٢ ملیۆن و ٢٣٩ هەزار دینارە، بۆ بەغدای نارد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیە بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.