هەپەگە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی ناوچەی دوکان ئاشکرادەکات

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" ئێوارەی دوێنێ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە جۆری ئاكینجی كە بە بەرزی لە ئاسمانی قەندیل دەفڕی و دەوڵەتی توركیا پێی وابوو ناخرێتەخوارەوە، خرایە خوارەوە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای بانگەوازی مێژووی ڕێبەر ئاپۆ، بڕیاری ئاگربەستی پارتەكەمان (پەكەكە) بە تەواوی لەلایەن هێزەكانمانەوە جێبەجێ دەكرێت، بەڵام سەرەڕای ئەمە، چالاكییە هەواڵگرییەكانی هێزەكانی سوپای توركیا بەرەو ناوچەكانمان چڕتر بوونەتەوە، هێرشەكانی ئاسمانی و تۆپبارانەكان بەردەوام بوون، هەر چالاكییەكی هەواڵگری هێرشێكە، چونكە چالاكییەكە كە ئامادەكاری بۆ هێرش دەكات". 

هەپەگە دەشڵێت" لەو كاتەوەی كە ئاگربەست ڕاگەیانراوە، سوپای توركیا هەشت جار هێرشی بە چەكی قەدەغەكراو، ٩٣ جار هێرشی ئاسمانی و پێنج هەزار و ٥٢ جار هێرشی بە چەكی قورس، تۆپ و هاوەن بۆ سەر ناوچەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجام داوە". 

"لە بەرامبەر ئەمەدا، لە كاتژمێر ٧:٢٠ خولەكی ئێوارەی دوێنێ لەلایەن یەكینەیەكی سەر بە هێزەكانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە جۆری ئاكینجی كە بە بەرزی لە ئاسمانی قەندیل دەفڕی و دەوڵەتی توركیا پێی وابوو ناخرێتەخوارەوە، خرایە خوارەوە، ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، ئێمەش مافی خۆمانە بۆ مەبەستی بەرگری ئەم جۆرە فڕۆكە هەواڵگرییانە بخەینە خوارەوە و ئەم ئەركە جێبەجێ دەكرێت". ( هەپەگە وا دەڵێت)

هەروەها هاتووە" فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکهەڵگری جۆری ئاکنجی لەلایەن تاورکیاوە بە بەهێزترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە قەڵەمدراوە و هەمیشە دەیانوت بەهیچ جۆرێک ناخرێتەخوارەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن گەریلاکانی ئازادییەوە بەمەوە سێ دانەیان لێ خراوەتەخوارەوە". 



PM:02:55:17/03/2025