کۆبانێ و دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومانکران

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئەمڕۆ دووشەممە بە چەکی قورس دەوروبەری شاری سارینیان لە باشووری شاری کۆبانێ و دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کرد. 

ئاژانسی هاوار نیوز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەورووبەری شاری سارین و گوندی خاروس لە باشووری شاری کۆبانێ و بەنداوی تشرین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە چەکی قورس بۆردومانکران". 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر (٣:٣٠)ی خولەکی پاشنیوەڕۆش تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە چەکی قورس گوندی قەسقیان لە لادێکانی شاری سارین بۆردومانکرد.

تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە. 



PM:06:29:17/03/2025