قوباد تاڵەبانی دەڵێت"لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لێکتێگەیشتنی باش دروست بووە".
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی ئازار، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی نێوان بەڕێزان سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و کاک مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لێکتێگەیشتنی باش دروست بووە لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو."
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق هیوامان خواست ئەم کەشە ئەرێنی و لێکتێگەیشتنەی دروست بووە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و خزمەتگوزار خێراتر بکات."