وتەبێژی ئاکپارتی، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ڕایگەیاند:" ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین " دەشڵێت"ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات".
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت" ٢١ی ئادار بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکەین"،دەشڵێت" لە توركیاوە تاوەكو بەلقان ئێمە نەورۆز وەكو پێشبینی هاتنی بەهار دەگێڕین".
وتەبێژی ئاکپارتی راشیگەیاند" ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات"بەڵام ئاشکرای نەکرد لە کامە پارێزگا و شاری تورکیا ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکات.
وتەبێژی ئاکپارتی وتیشی" لە توركیاوە تاوەكو بەلقان ئێمە نەورۆز وەكو پێشبینی هاتنی بەهار دەگێڕین" ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" نەورۆز وەک یادێکی دێرین لەڕووی پەیامی برایەتی بۆ تەواوی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت".