دۆناڵد ترەمپ: حوسییەکان هێرش بکەن لە ئێران دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" حوسییەکان هێرش بکەن لە ئێران دەدەین".

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئازار دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا روو لە ئێران دەڵێت"لەمەودوا حووسییەکان تەقەیەک بکەن، وا سەیری دەکەین ئێران کردبێتی و ئەگەر هێرش بکەن، لێپێچینەوە لە ئێران دەکەین".

 هەروەها دەشڵێت، "خەڵکی یەمەن رقیان لە حووسییەکانە، بۆیە ئەگەر هێرشبکەن، ئێران بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت و دەرئەنجامەکەی خراپ دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی رابردوو ئەمریکا هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر حوسییەکان ئەنجامدا و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند ئەو هێرشانە بەردەوام دەبێت".




PM:09:09:17/03/2025