پێشەوا هەورامانی: سبەینێ لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغداد دەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سبەینێ لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت"، دەشڵێت"هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەناردنی مووچە".
 
ئەمڕۆ دووشەممە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەت بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند" ئەگەر بەغدا بیانوشمان پێ بگرێت، شەش بۆ حەوت ڕۆژێکمان لەبەردەست دەبێت بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هیچ هۆکارێک نابێت بۆ نەناردنی مووچە."

وتیشی" سەرۆکوەزیران باوەڕی وایە پێویستە سەرجەم کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەو دیدگایە کار دەکات". 




PM:10:48:17/03/2025