وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای دەكات" ناوی ٥٤ هەزار فەرمانبەری دیکەی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە".
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ ناوی ٥٤ هەزار فەرمانبەری دیکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە.
وتیشی، "لەم هەفتەیەدا ژمارەیەکی دیکەی ناوی فەرمانبەران دەگەڕێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد" لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ناوی بەشێک لە فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بڵاو کرایەوە و هەوڵدەدەین کێشەکان بەزوویی چارە بکەین".
دەربارەی ئەوەی بۆچی تاوەکو ئێستا لە چەند شارەوانییەک پڕۆسەی تیروپشک بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران نەکراوە؟ وتی"لە سبهی سێ شهممهوه داوای ڕاپۆرت دەکەین، دەمانەوێت بەدواداچوون بۆ کێشە هونەرییەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکەین و پڕۆسەکە خێراتر بکەین".