وەزارەتی گواستنەوە: بەفر و بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ سیشەممە  ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات پاشان کاریگەری درێژدەبیتەوە بۆ ناوچە سنووریەکانیی باکوورلەگەڵ کەمێک بەفر بارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە کەهەندێ جار هەورە بروسکەو تاوە بارانیشی لەگەڵ دەبێت زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان".

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش وەزارەتەکە رایدەگەیەنێت" پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بەنزیکەی  دو بۆ چوار  پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا .




AM:08:59:18/03/2025