لە پارێزگای کەرکووک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس

لە پارێزگای کەرکووک، کەسێک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و پۆلیسێکی کوشت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە" ئەمڕۆ بەیانی کەسێک هەوڵی دا بچێتە ناو بنکەی پۆلیسی قۆرییە لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک، لە ئەفسەرانی پۆلیس و پاسەوانانی بەردەرگەی بنکەکەی داوە، کە نەیانهێشتووە بچێتەوە ژوورەوە."

زانیاریەکان باس لەوەش دەکەن "ئەم کەسە تەقەی لە پاسەوانەکان کردووە و یەکێکیان بە سەختی بریندار کردووە، دواتر گیانی سپاردووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن."

هەر لەو پەیوەندیەدا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆی هێرشی ئەو کەسە بۆ سەر ئەو پۆلیسانە، کە پێدەچێت تووشی نەخۆشییەکی دەروونی بووبێت.




AM:09:37:18/03/2025