لە هەرێم بە بۆنەی نەورۆز سێ ڕۆژ پشووی فەرمییە

بەپێی رۆژژمێری ٢٠٢٥ی حکومەتی هەرێم رۆژانی ٢١, ٢٢, ٢٣ی ئازار کە دەکاتە رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشووی رەسمییە.

لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری جیهاندا, کوردان ئێوارەی رۆژی ٢٠ی ئازار ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و لە زۆرینەی شوێنەکان رێورەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بە تایبەت لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە گوڕوتینێکی بێ وێنەوە دەستیپێکردوە




AM:09:49:18/03/2025