عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند" ئەو پڕۆسەی چارەسەرییەی کە دەستمان پێکردووە زۆرترین ئازادیی بۆ گەلی ئێزدیمان دەهێنێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئازار پەیامێکی نوێی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە بۆ ئێزدییەکانی ناردووە و تێیدا دەڵێت""من لە هەموو بارودۆخێکدا پشتگیری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەم. ئازادیی ئێزدییەکان و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکەوە بەستراونەتەوە”.
ئۆجالان جەختیش دەکاتەوە لەوەی" ئەو پڕۆسەی چارەسەرییەی کە دەستمان پێکردووە زۆرترین ئازادیی بۆ گەلی ئێزدیمان دەهێنێت".