شاندی باڵای پارتی و یەکێتیی لە هەولێر لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ئازار میدیای پارتی بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە هەولێر کۆبونەوەیەک لە نێوان دو شاندی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوە دەچێت و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی شاندی باڵای هەردوو لایەن، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی، لە کاتێکدایە کە دوای دیدار و کۆبوونەکەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئازار لە نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دێت.
هاوکات شەوی رابردو سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی لەبارەی کۆبوونەوەکان رایگەیاند"
هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامی باش، ئەو ئەنجامە باشانەش بەرەو ڕووی شاندی دانووستنكاری هەردوولا دەكرێتەوە بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینە سوودی لێوەرگرن و هیچ كۆسپێك لەبەردەم دروستكردنی كابینە نەمێنێت".