پۆلیسی ئاکرێ: ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندرا

پۆلیسی ئاكرێ ڕایدەگەیەنێت" لە كەمپی ماملیان لە سنووری ناحیەی گردەسێن ژنێکی ٢٩ ساڵان لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خنكێندراوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند" لە كەمپی ماملیان لە سنووری ناحیەی گردەسێن، ژنێک خنكا و دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس لەگەڵ تیمی بەڵگەی تاوان و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە و بنكەی پۆلیسی گردەسێن، دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و دەركەوت ژنێک بە ناوی (ل.م.ی) تەمەن ٢٩ ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (ا.ح. ع) تەمەن ٣٧ ساڵ دانیشتووی كەمپی ناوبراو خنكێندراوە".

پۆلیسی ئاكرێ ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كراوە، بۆ لێكۆڵینەوە و زانیاری زیاتر. 

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار لەلای پۆلیسی كەمپی مالیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (٤٠٦)ی یاسای سزاكان دەستبەسەر كراوە و لە بنكەی نەهێشتنی تاوانی سیپیە دۆسیەی بۆ كراوەتەوە. 



PM:01:37:18/03/2025