داتا و ئامارەکانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لەسەر ئاستی هەرێم بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ئامار و داتایی دادگای پێداچوونەوە و دادگاکانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک/گەرمیانی بڵاوکردەوە. 

بەپێى ئامارەکە، لە سەرەتاى ساڵى رابردوەوە تا کۆتاییەکەى ٥١ هەزار ١٨ پرۆسەی مارەبڕین لە داگاکانى هەرێم ئەنجامدراوە و ١٢ هەزار و ٣٤٨ حاڵەتى جیابونەوەش تۆمار کراون.

هەروەها بەپێی ئامارەکان لە ساڵى ٢٠٢٤ دا، زۆرترین مارەبڕین و جیابوونەوە لە سلێمانى بووە.

هاوکات ئاماری شارەکانی دیکەی هەرێم بەم شێوەیە: 

ئامارەکانی هەولێر:

مارەبڕین: ١٧ هەزار و ٥٩١ کەیس
جیابوونەوە :٣٨٧٧ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ٤٥ حاڵەت

ئامارەکانی سلێمانى:

مارەبڕین: ١٨ هەزار و ٥٢٢ کەیس
جیابوونەوە: پێنج هەزار و ٧٤٥ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ١٩ حاڵەت

ئامارەکانی کەرکوک/ گەرمیان:

مارەبڕین: ٢٧٠٦ کەیس
جیابوونەوە: ٧٢٨ کەیس
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: سفر

ئامارەکانی دهۆک:

مارەبڕین: ١٢ هەزار و ١٩٩ کەیس
جیابوونەوە: ٢٠٣٣ حاڵەت
رێگەپێدان بە ژنى دووەم: ٣٤ حاڵەت



PM:04:46:18/03/2025