ئەو مامۆستایەی بە تۆمەتی بردنی پسکیت و کێک بۆ ئەندامانی پـەکەکە سزا درابوو، بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو.
بەشدار حەسەن پارێزەری مامۆستا لوقمان برادۆستی، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" سەرجەم تۆمەتەکانی سەر مامۆستا لوقمان لابرا و بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستا لوقمان پێشتر بە تۆمەتی بردنی پسکیت و کێک بۆ پەکەکە، لەلایەن دادگای هەولێرەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ساڵێک و چوار مانگ لە زیندانیکردنی لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتەکانی.