دوابەدوای ڕاپۆرتی دامەزراوەی فەلەكی میسری بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، شارەزایەكی كەشناسی و گەردوونی كورد دەڵێت" ڕەمەزان ٢٩ ڕۆژە و ڕۆژی یەك شەممە ٣٠ی ئازار دەبێتە جەژن".
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی ڕایگەیاند" بینینی مانگ له ٢٨ی٣ی٢٠٢٥ زۆر ئه‌سته‌مه له كاتێكدا قه‌باره‌ی مانگ ١% چونكه ئه‌وكات كاتژمێر ٣:٢٧ خوله‌كی ئێواره خۆر ئاواده‌بێت و به‌مه‌ش مانگ نابینرێت و هه‌روه‌ها ٢٩ی٣یش مانگ نابینرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، دره‌نگانی شه‌وی ٢٩ی ئازار هیلالی تازه له‌دایك ده‌بێت و ڕۆژی ٣٠ی مانگ قه‌باره‌ی مانگ ٢% و به‌چاوی ئاسایی له ئاسمان ده‌بینرێت و دیمه‌نێكی جوانیشی هه‌یه.
وتیشی" ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ٢٩ ڕۆژه و ڕۆژی شەممە ٢٩ی٣ی٢٠٢٥ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و ٣٠ی٣ی٢٠٢٥ كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت".