وەزیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند" ئەو نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی ڕووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، ئه‌زموونین، و دەشڵێت" هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە لە پرۆژەی روناکیدا پارەیەکی کەمتر دەدەن لە پارەی موەلیدەه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا دەبێت".
کەمال محەمەد وەزیری کارەبا رایگەیاند" دڵنیایی دەدەین، (٩٠%)ی هاوڵاتیان لە پرۆژەی روناکی پارەی زیاد نادەن، بۆیە ئەگەر پارەی پرۆژەی روناکی لە پارەی ئێستای موەلیدە کەمتربێت، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگ بێت و ژینگەش پیس نەکات، پێویستە لەگەڵ ئەو پرۆژەیە بین و پشتیوانیی بکەین، بۆ ئەوەی پرۆژەکە بە ئەنجام بگات".
کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوانەی بە مەبەست دەیانەوێت لە بەهای پرۆژەی روناکی کەمبکەنەوە لای هاوڵاتیان، بە ئامانجی خۆیان ناگەن، ئێمە هەمیشە پشتیوانی سەرۆک وەزیران و پرۆژەکانی دەکەین.
لای خۆشییەوە هەر ئەمڕۆ فارس میرخان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، لە بارەی نرخی کارەبا ٢٤ کاتژمێری وتی" ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رٍووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت."
دەشڵێت" هیچ نرخێكی فه‌رمی بۆ کارەبا ٢٤ کاتژمێری دانەنراوە، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا دەبێت".
ئەم قسانە لەکاتێکدایە، پڕۆژه‌ی رووناكی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، له هه‌ولێر ٢١ گه‌ڕه‌ك سوودمه‌ند بوون و له سلێمانی و دهۆكیش ده‌ستی پێ كردووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كۆتایی به موه‌لیده‌كان بهێنرێت.
نرخەكەی لە ئێستادا كە بە نزیكەی ١٥٠ دینار بۆ كیلۆواتێك كاری پێ دەكرێت و پارەیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان هاتۆتەوە، بۆتە هۆی ناڕەزایی و ڕەخنەی هاووڵاتیان و داوای كەم كردنەوەی نرخەكەی دەكرێت.