لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ( ١٨ ی 3ی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
پێشتریش هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند" لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تەواو بووە و بە سیستەمی پەیڕۆڵ و دراوەتە وەزارەتی دارایی، کە ژمارەیان ٦٧٠ بۆ ٦٨٠ هەزار مووچەخۆرە".
وتیشی" لیستی خانەنشنان، کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەسە، بە سیستەمی کۆنی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی ئامادە ئەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، بە هەمانشێوە لیستی شەهیدان و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسە هێشتا تەواو نەبووە و کاری لەسەر دەکرێت".