عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد

عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ناسراو بە حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی ژیانی کوردستان(پەژاک) کۆچی دوایی کرد.

عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ناسراو بە حاجی ئەحمەدی کە سکرتێری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک) بوو، ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوای کرد.

عەبدولرەحمان حاجی ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٩٤١ لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە کە پژاک دامەزرا، سەرۆکی ئەو پارتە بوو، لە کۆنگرەی پژاک لە ساڵی ٢٠١٤ هاوسەرۆکی بۆ هەڵبژێردرا و لە چەندین ساڵی رابردوودا لەگەڵ ئەویندار رێناس رێبەرایەتی پژاکیان دەکرد.î

پێشتر لە ڕیزەکانی حزبی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوشانی عەبدولڕەحمان قاسملۆ خەباتی کردووە لە دژی ڕژێمی ئێران و  بەرپرسیاری شارەکانی (شنۆ نەغەدە پیرانشار) بووە و یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسی یەکەم و دووەمی حزبی دیموکرات.

لەبەر فشار و زۆری و ستەمی ڕژێمی ئێران ڕووی کردووەتە دەرەوەی وڵات و لە تاراوگە ژیاوە، بەڵام دەستی لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی هەڵنەگرتووە و لە ڕیزەکانی پارتی ژیانی ئازاد (پژاک) درێژەی بە کاروانی خەباتی شۆڕشگێڕی خۆی داوە و بووە بە هاوسەرۆکی پژاک و تا ساتی شەهیدبوونی، بەردەوامبوو لە خەبات لەپێناو یەکێتی نەتەوەیی کورد و ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلەکەی و بەگژداچوونەوەی داگیرکەران.








PM:11:36:18/03/2025