سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێزێکی ئەمنی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ‌ و دەستگیریانکرد.

گۆکهان گونایدن یاردەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی تورکیا چوونەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ و دەستگیریانکردووە". 

هەروەها میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە، هەر لە چوارچێوەیەدا زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون کە لە نێویاندا ڕۆژنامەنوس‌ و بازرگان هەن.

ئێوارەی دوێنێش زانکۆی ئیستانبوڵ "بەتۆمەتی ساختەکاری" هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری ئەكرەم ئیمامئۆغڵوی ڕاگەیاند. 

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ساڵی ١٩٧١ لە دایکبووە، سیاسەتمەدار و بازرگانێکی دیاری تورکیایە و مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو لەسەر لیستی جەهەپە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوری کوردستان و تورکیا توانی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بە دەستبهێنێت.



AM:09:14:19/03/2025