ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی داشكاندنی ڕێژەی ٢٠%ی سەرپێچی هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکات.
لە بڕگەی یەكەمدا، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی (٢٠%)ی سەرپێچی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە (لە ٢٠٢٥/١/١ تا ٢٠٢٥/٦/٣٠) تاوتوێ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمدا یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست كە لە ڕێكەوتی ١ی ٧ی ٢٠٢٤ ەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەموز لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.
لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی دەرچوانی ساڵی ٢٠٢٤ی كۆلێژی پزیشكی گشتی زانكۆ حكومییەكان بەگوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (٣٠٦٨٩) لە ٢٠٢٥/١٢/٥ تاوتوێ دەكرێ.